ئەردۆغان لەگەڵ شاندێكی عێراق و هەرێم كۆبووەوە



ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ شاندێكی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، كە پێكهاتبوو لە بەشێك لە حزب و لایەنە سیاسیەكان.

ئەمڕۆ چوار شەممە، شاندێكی عێراق و هەرێمی كوردستان، كە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و سیداد بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەكگرتوو لەگەڵ چەند بەرپرسێكی دیكە گەیشتنە توركیا بۆ بەشداریکردن لە چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان كۆبوونەوە.

ئەردۆغان بە شاندەكەی وتووە، “بەمزووانە دێتە عێراق و هەرێمی کوردستان”.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی پارتی، “ئەردۆغان ڕووی لە سیداد بارزانی کردووە و دەستی لەسەر سنگی داناوە وتوویەتی؛ سڵاوم بگەیەنە مەسعود بارزانی و نێچرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، بنەماڵەی ئێوە جیگایەکی بەرز و تایبەتتان لای ئێمە هەیە”.

كاتی ناردنی 700 ملیاری مووچە لە بەغداوە ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی ناردنی 700 ملیاری مووچە لە بەغداوە ڕاگەیەنرا
لە ڕووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارێكدا دوو كارمەندی پۆلیس بریندار بوون
دواتر لە ڕووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارێكدا دوو كارمەندی پۆلیس بریندار بوون
ەیوەندیدار