![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پێنجوێن ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەكانی پۆلیس و تۆمەتبارێك ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كارمەندی پۆلیس بریندار بوون.
رائید کاروان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن ڕایگەیاندووە، لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك، ئەو تۆمەتبارە ڕووبەڕووی هێزەكانیان بۆتەوە و تەقە ڕوویداوە.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەكە دوو كارمەندی هێزەكانی پۆلیس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون.