كاتی ناردنی 700 ملیاری مووچە لە بەغداوە ڕاگەیەنرا



پەرلەمانتارێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە هەفتەی داهاتووەوە 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە دێت و دەشڵێت: ” گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر حکومەتی عێراق، پەیوەندی بە محەمەد شیاع سودانییەوە نییە”.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پرسی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ بۆ سەر حکومەتی عێراق گرفتی بۆ دروستکراوە، چونكە ئەو پێشنیازە پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانەوە نییە، بەڵکو دەتوانرا لە پەرلەمانی عێراق کاری بۆ بکرێت.

ڕاشیگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەسەڵاتی ناردنی قەرزی بۆ هەرێم نییە، بۆیە ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانیش بگوازێتەوە.

ئاشكراشی كرد، لە ئێستادا حکومەتی فیدڕاڵی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە 17ی ئەم مانگەدا بڕێکی دیکەی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، كە بڕەگەی 700 ملیار دینارە.

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پشكی بودجەی مانگی 9 بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەكرا و حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی 7 دابەشی كرد، هاوكات هەر بەپێی بڕیارەكە بۆ بودجەی مانگی (10 و 11) دوو بڕی دیكەی 700 ملیاری ڕەوانە دەكرێت و لە هەرێم دەدرێت بە مووچەی مانگەكانی (8 و 9) بەڵام تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگەكانی (10 و 11 و 12) نادیارە و بەرپرسانی هەرێم جەختدەكەنەوە، كە ڕێككەوتنی دیكە لەگەڵ عێراق دەكەن بۆ هاتنی پارەی مووچەی ئەو مانگانەش.

 

پێشت ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بانگەوازێکی بەپەلە دەکات
ئەردۆغان لەگەڵ شاندێكی عێراق و هەرێم كۆبووەوە
دواتر ئەردۆغان لەگەڵ شاندێكی عێراق و هەرێم كۆبووەوە
ەیوەندیدار