خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە



خۆپیشاندانی مامۆستایان لە بەردەم پەروەردەی هەڵەبجە و زانكۆی سلێمانی دەستپێدەكات و مامۆستایانی ناڕازی بانگەوازێك بڵاودەكاتەوە.

دەستەی داكۆكی لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەران لە بانگەوازێكدا ئاماژە بەوەدەكات، سبەینێ‌ یەك شەممە 8ی 10ی 2023 لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندان دەستپێدەكەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەهەڵوێست ئاگادار دەكەینەوە، بە مەبەستی ناڕەزایی و داكۆكی لە داواكاریی مامۆستایانی وانەبێژ و دووپاتكردنەوەی بەردەوامی بایكۆت خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

لای خۆشیانەوە، مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی ڕایانگەیاندووە، سبەینێ‌ لە بەردەم زانكۆی سلێمانی دەست بە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەكەن سەبارەت بە دواكەوتنی مووچە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی سێ‌ هەفتەیە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە، مامۆستایان و بەشێكی زۆری فەرمانبەران بایكۆتیان كردووە و داوای مووچەی مانگەكانی 8 و 9 دەكەن و داوا دەكەن مووچەكانیان بخرێتە سەر بەغدا.

لە ڕووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارێكدا دوو كارمەندی پۆلیس بریندار بوون
پێشت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارێكدا دوو كارمەندی پۆلیس بریندار بوون
دەستەی وانەبێژانی بەردەڕەش ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
دواتر دەستەی وانەبێژانی بەردەڕەش ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار