حكومەتی عێراق هەڵوێستی لەسەر ناردنی ڕاستەوخۆی مووچە ڕاگەیاند



ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، كێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر دەبێت و دەشڵێت: “پێشوازی لە ناردنی ڕاستەوخۆی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەكەین”.

سەڵاح موشی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “لە کۆتایی ئەم مانگە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگای بانکیTBI بەشێك له‌ کێشەکان چارەسەر دەکات و پێشوازی لە دابەشکردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین.

وتیشی، “دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم لە وادەی خۆیدا مووچە وەربگرن، بۆیە پاڵپشتی لە داواكاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین لە ڕێگەی بانکی TBI-ەوە”.

لیوای پێنجی پیادە ڕونکردنەوە دەدات
پێشت لیوای پێنجی پیادە ڕونکردنەوە دەدات
هەزاران موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کران
دواتر هەزاران موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کران
ەیوەندیدار