هەزاران موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کران



بزوتنەوەی حەماس بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە ٤ هەزار موشەکی ئاڕاستەی ئیسڕائیل و پێگەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە نزیک باشور و سنورەکانی کەرتی غەزە کرد.

لەئاکامی هێرشەکانی حەماس نزیکەی ٢٤ کەس کوژراون و دەیان کەسیتر برینداربوون، هاوکات دەیان کەسی سیڤیل و چەکداری ئیسرائیل بەدیل گیراون لەلایەن چەکدارانی بزوتنەوەی حەماس.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە میدیای فەرمی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند، ئێمە لە شەڕداین و داواکارم هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی سوپابن بۆ خۆپارێزی، بەڵێنیش دەدەین تۆڵەی کوشندە بکەینەوە، هێرشەکانمان دەست پێدەکەین بۆ کەرتی عەززە.

ناتانیاهۆ وتیشی، حەماس لەبەرەبەیانییەکی زودا، بەشیوەیەکی چاوەروان نەکراو هەزاران موشەکی ئاراستەی ئیسڕائیل کردووە، کە بەداخەوە دەیان کەس بونەتە قوربانی، تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە و زەبری کوشندەیان لی دەدەین.

هاوکات کەمێک لەمەوبەر، موشەكبارانی بزوتنەوەی حەماس و هێزە بەرگریكارەكانی دیكەی فەلەستین گەیشتە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی (بنگۆریۆن) لە نزیك تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل .

فڕۆكەخانەكە تەنها 10 كیلۆمەتر لە شاری تەلئەبیبەوە دوورەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردوەتەوە، سەرجەمی گەشتەكانی تا كاتێكی نادیار ڕاگیران .

حكومەتی عێراق هەڵوێستی لەسەر ناردنی ڕاستەوخۆی مووچە ڕاگەیاند
پێشت حكومەتی عێراق هەڵوێستی لەسەر ناردنی ڕاستەوخۆی مووچە ڕاگەیاند
ماوەی لێخۆشبوونی کرێی کارەبا کۆتای دێت
دواتر ماوەی لێخۆشبوونی کرێی کارەبا کۆتای دێت
ەیوەندیدار