ماوەی لێخۆشبوونی کرێی کارەبا کۆتای دێت



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەی لێخۆشبوونی ٪١٥ی كرێی كارەبا تایبەت بە ماڵان دوو هەفتەی ماوە و پرۆژە بازرگانی و پیشەسازییەكانیش تا كۆتایی مانگی داهاتوو دەخایەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە كە لێخۆشبوونی ٪١٥ قەرزی کەڵەکەبووی پارەی كارەبای ماڵان دوو هەفتەی ماوە و لە ٢٣ تشرینی یەكەم كۆتایی دێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هاوڵاتیان بۆئەوەی لە لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا سوودمەندببن دەبێت لەو ماوەیەدا قەرزەكانیان پاكتاو بكەن، لە لێخۆشبوونەكە لە ٢٣ مانگی تەمموزەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەبارەت بە پارەی پرۆژەكانی (بازرگانى، پيشەسازى، كشتوكاڵى و حكومى)ش كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لێخۆشبوونەكەیان لە ٢٨ ئاب چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە ٢٨ی تشرینی دووەمی داهاتوو كۆتایی دێت.

هەزاران موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کران
پێشت هەزاران موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کران
سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێت
دواتر سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێت
ەیوەندیدار