بوومەلەرزە تورکیا و ئەفغانستانی هەژاند



ئەمڕۆ شەممە، ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، “سێ بومەلەرزەی بەهێز لە ماوەی نیو کاتژمێردا بەشی ڕۆژئاوای ئەفغانستانی هەژاندووە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوایین بوومەلەرزە کە ڕوویدا گوڕەکەی ٦.٢پلە بووە، پێشتریش دوو بوومەلەرزە بەگوڕی ٥.٦ و ٦.١ پلە ڕوویانداوە.”

ناوەندی بوومەلەرزەکان بە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری هێراتەوە دەستنیشان کراوە و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی زیانی گیانی و ماددی و برینداربوونی هاووڵاتیان بڵاونەکراوەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٢.٣ پلە بەپێی پێوەری ریختەر ناوەڕاستی تورکیای هەژاندووە و قوڵای بومەلەرزەکەش ٥ کیلۆمەتر بووە و لەناوچەی باشوری ڕۆژئاوای کهرمان مەڕەش روویداوە کە دەکەوێتە باشوری تورکیا.

سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێت
پێشت سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێت
نوری مالیکی “بەشانازییەوە چاودێری سەرکەتنەکانی فەلەستینییەکان دەکەین”
دواتر نوری مالیکی “بەشانازییەوە چاودێری سەرکەتنەکانی فەلەستینییەکان دەکەین”
ەیوەندیدار