نوری مالیکی “بەشانازییەوە چاودێری سەرکەتنەکانی فەلەستینییەکان دەکەین”



بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی قەسام لەکەرتی غەزەی فەلەستینەوە “گەردەلولی ئەقسا”ی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند و هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانی زەمینی کردە سەر تەلئەبیبی پایتەخت و چەند شارێکی دیکە و بنکە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل.

بەگوێرەی نوێتیرین زانیارییەکان لەبارەی هێرشەکانەوە، هیزەکانی قەسام پێنج هەزار موشەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە و بەوهۆیەوە سەدان کەس کوژراون و دەیان سەربازی ئیسلائیلی بەدیل گیران و دەستگیرا بەسەر چەک و کەرەستە سەربازییەکانیاندا.

لەوەلامی هێرشەکانی بزوتنەوەی قەسامدا ئیسرائیل دۆخی جەنگی لەناکاوی ڕاگەیاند و سوپا و یەدەگەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، لایخۆیەوە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند وەڵامی توندیان دەبێت.

هاوکات، نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرکردەی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕایگەیاند، “ئێمە بە فەخرو شانازییەوە هێرشی قارەمانانە و پلان بۆداڕێژراوی سەرکەوتووانەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دەکەین کە لەلایەن هێزەکانی قەسامەوە ئەنجامدراون لەگەڵ ئەو برا تێکۆشەرانەی سەر بەهێزە فەلەستینییەکان کە دژی هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنی دەجەنگن.”

بوومەلەرزە تورکیا و ئەفغانستانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزە تورکیا و ئەفغانستانی هەژاند
چارەنوسی مۆرینۆ لە مەترسیدایە
دواتر چارەنوسی مۆرینۆ لە مەترسیدایە
ەیوەندیدار