خواردنەوە وزەبەخشەکان و کاریگەرییان لەسەر جەستە



زۆر کەس خواردنەوە وزەبەخشەکان وەک جێگرەوەیەک بۆ قاوە دەخۆنەوە، بەڵام هەندێک لە توێژینەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە خواردنەوەی ڕۆژانەی ئەو وزەبەخشانە دەبێتە هۆی ئالودەبوون، وشکبوونەوەی لەش و کێشەی گەدە.

ماڵپەڕی “eatingwell” توێژینەوەیەکی سەبارەت بە خواردنەوەی ڕۆژانەی خواردنەوە وزەبەخشەکان بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، “زیانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت بە پشتبەستن بە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی جەستە بۆ کافاین، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی خواردنەوەی بەردەوامی وزەبەخشەکان کاریگەری درێژخایەنی بۆ سەر جەستەی مرۆڤ هەیە.”

ئەوەخراوەتەڕوو، “خواردنەوە وزەبەخشەکان، بڕێکی زۆر لە کافایین و ماددەی هاندەری تری تێدایە کە خواردنەوەی بەردەوامیان زیان بە کۆئەندامی دەمار دەگەیەنێت، وەک بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و هەناسەدان، هەروەها دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، دواتر لە کۆنترۆڵ دەرچوونی ڕێژەی شەکر کە بەهۆیەوە کەسەکە هەست بە ماندوێتی زیاتر دەکات.”

یەکێک لەو کاریگەرییە خراپانەیی دەستنیشانکراوە ئالودەبوونە، توێژەران دەڵێن، “کەمێک کافاین گرنگە بۆ باشترکردنی وریایی دەروونی و وزە، بەڵام زیادەڕۆییکردن تێیدا زیانی هەیە و دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش و کێشەی گەدە ئالوودەبوونی بەدوادا دێت.”

بڕی کافایین کە زانایان پێشنیاری دەکەن بۆ هەر کەسێک لە ڕۆژێکدا نزیکەی ٤٠ میلیگرامە، بەڵام ئاستی کافاین لە هەر دەبەیەکی ئاسایی خواردنەوە وزەبەخشەکاندا لە نێوان ٨٠ بۆ ٢٠٠ میلیگرامدایە.

کەشناسی “پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە”
پێشت کەشناسی “پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە”
نرخی دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا دابەزی
دواتر نرخی دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا دابەزی
پەیوەندیدار