لە ناو زینداندا خەڵاتی نۆبڵی پێ بەخشرا



نێرگز محەممەدی، داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و مافەکانی ژنان لە ئێران کە ئێستا لە بەندیخانەیە، وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2023 دەستنیشانکرا.

بریت رایس ئەندرسۆن، سەرۆکی لێژنەی دیاریکردنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە نەرویژ رایگەیاند، بە هۆی چالاکییەکانی نێرگس محەممەدی لە بواری مافی مرۆڤ و مافەکانی ژنان و داکۆکیکردنی لە ئازادییەکانی ئەو ژنانەی لە ئێران ستەمیان لێکراوە، بڕیاریاندا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2023 بدەنە ئەم ژنە چالاکە ئێرانییە.

نێرگز محەممەدی کە ئێستا لە بەندیخانەیە، وتەبێژ و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی ئێرانە و پێشتریش لە ساڵی 2009دا خەڵاتی نێودەوڵەتیی ناوەندی ئەلکساندرا لانگری پێبەخشراوە.

حەوت ڕۆژ پشوو لە عێراق ڕاگەیەندرا
پێشت حەوت ڕۆژ پشوو لە عێراق ڕاگەیەندرا
نرخی دۆلار بەرزتر دەبێتەوە؟
دواتر نرخی دۆلار بەرزتر دەبێتەوە؟
ەیوەندیدار