مەزڵوم عەبدی تۆمەتەکانی تورکیا ڕەتدەکاتەوە



ڕۆژی یەکشەمە، پاش ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە خۆکوژییەکەی بەردەم بارەگای وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئەنقەرەی پایتەخت گرتە ئەستۆ، تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان چڕ کردووەتەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا بە ئامانجگرتن و وێرانکردنی دەیان ناوچەی باشووری کوردستانی ڕاگەیاند، کە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تێدایە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، تورکیا هێزی سەربازی زیاتری هێناوەتە لادێکانی ڕۆژئاوای ئیدلب بۆ بەهێزکردنی پێگەکانیان لە ناوچەکەدا.

ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازییان هێناوەتە ناوەوە کە پێکهاتبوو لە ٣٠ زرێپۆش و بارهەڵگرێکی پڕ لە کەرەستەی شەڕ لە دەروازەی خربەت جۆز لە لادێیەکی ڕۆژئاوای ئیدلب.

ئەم هەنگاوانەی تورکیا لە کاتێکدایە کە مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە، ڕاگەیاندنی تورکیای سەبارەت بەوەی کە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی ئەنقەرە بە خاکی سوریا هاتوونەتە تورکیا بە “تۆمەتی” بەرپرسانی تورکیا وەسفی کرد و ڕەتیکردەوە.

مەزڵوم عەبدی لە هەژماری تاییبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەری پێشتر) ڕایگەیاند، “ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئەنقەرە بە ناوچەکانی ئێمەدا تێنەپەڕیون وەک بەرپرسانی تورکیا بانگەشەی بۆ دەکەن، تورکیا بەدوای بیانوودا دەگەڕێت بۆ شەرعیەتدان بە هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان بۆئەوەی دەستدرێژییەکی سەربازی نوێ دەستپێبکات”.

هاوکات بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، لە بەردەم دەرگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئەنقەرە هێرشێک لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدرا، دواتر پارتی کرێکارانی کوردستان بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە ڕاگەیاند.

بومەلەرزە وڵاتێکی هەژاند و هۆشداری ڕوودانی تسۆنامی دەدرێت
پێشت بومەلەرزە وڵاتێکی هەژاند و هۆشداری ڕوودانی تسۆنامی دەدرێت
دوای هەرێم، تورکیا ڕۆژئاوای کوردستانیشی بۆردومان کرد
دواتر دوای هەرێم، تورکیا ڕۆژئاوای کوردستانیشی بۆردومان کرد
ەیوەندیدار