وێنە؛ هەوڵی وشککردنی “خاتوون شا” دەدرێت



فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بڵاویکردەوە “کەسانی نابەرپرس” هەوڵی وشککردنی دارێکی بەتەمەنی شارەکەیانداوە کە بە “خاتوون شا” ناودەبرێت.

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لیژنەی سەرپێچییە ژینگەییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجه بەیاوەری هاوشارییەکی خەمخۆری ژینگه درەختێکی بەتەمەنیان لە بەرزاییەکانی پشتی گوندی چاوگ بەسەرکردەوە.

دارەکە “خاتوون شا”ی پێدەوترێت کە دارێکی بەتەمەنە و قەدێکی گەورەی هەیە.

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە ڕوونیکردەوە، کەسانی نابەرپرس تەنیشت دارەکەیان هەڵکۆڵیوە و بەشێکی ڕەگەکەیان بڕیوە بۆ ئەوەی داببڕێنرێت لە خاکەکە و بەرەو وشک بوون بچێت ، سەرباری ئەوەش هەوڵی سووتاندنی ناو دارەکەش دراوە.

ئەوەشیخستەڕوو کە لیژنەی سەرپێچی ژینگەیی، ڕێکاری ئیداری دەگرێتەبەر و هەوڵی پاراستنی دارەکە دەدات.

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
پێشت نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
ڕۆژئاوای کوردستان داوای هەڵوێست لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
دواتر ڕۆژئاوای کوردستان داوای هەڵوێست لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
ەیوەندیدار