دەوڵەمەندەکانی جیهان.. پێشتر کاریان چی بووە؟



کورد دەڵێت،هەمە هەمە نەک هەمبوو هەمبوو، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی ئێستا چیت و چیت هەیە، نەک لە ڕابردوودا چی بوویت و چیت هەبووە لە ماڵ و سامان و ناو و دارایی دنیا.

دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان، کە سەرنجیان لەسەرە و هەمیشە ناویان لەسەر زار و لەبەر چاوانە، هەروا سانا بەم ئاستەی ئێستایان نەگەیشتوون، هەندێک لەوانە کاری زۆر سەیر و دژواریان ئەنجامداوە، ڕەنگە زۆرێکمان پێمان سەیر بێت کە چۆن بەو کارانە گەیشتوونەتە ئەو سەروەت و سامان و ناوەی ئێستا.

لێرەدا دیارترین نموونەکان دەخەینەڕوو:

ئیلۆن ماسک.. جووتیار و پاککەرەوە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تویتەر، ملیاردێری ئەمریکایی ئیلۆن ماسک، سەرەتا وەک جووتیارێک دەستی پێکردووە، دواتر ڕووی لە کارێکی (پاککەرەوە) کردووە.

دامەزرێنەری کۆمپانیاکانی “تێسلا” و “سپەیس ئێکس” لە باشووری ئەفریقا لەدایکبووە، ناچار بووە لەگەڵ خێزانەکەی ئەفریقا بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی لە کەنەدا بژی، لەسەر وەختی تەمەنی لاویدا بەدوای کاردا گەڕا بۆ یارمەتیدانی خێزانەکەی تا ئەو کاتەی لە کێڵگەیەکی میوەدا کاری دەستکەوت، پاشان بۆ مووچەیەکی زیاتری دەستبکەوێت، ڕووی لە کاری پاککردنەوە کرد لەکارگەیەکی بڕین و پاککردنی دار، کە بۆ هەر کاتژمێرێک ١٨ دۆلاری پێدەدرا.

ماسک کارەکانی لە کارگەی دار بە مەترسیدارترین کارەکانی جیهان وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبوو جل و بەرگی خۆپارێزی لەبەر بکات و بە تونێلێکی بچووکدا هاتووچۆ بکات؛ بۆ لابردنی خۆڵ و پیسی و پاشماوەکان.

ماسک لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢١دا بەپێی ریزبەندی گۆڤاری فۆربس، لە لیستی دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهان لە پلەی یەکەمدا بوو بە خاوەنداریکردن لە سامانی ١٨٥.٧ ملیار دۆلار.

ئۆپرا وینفری .. فرۆشیار لە دوکانێکی میوەفرۆشیدا

ئۆپرا وینفری میدیاکار و پێشکەشکاری بەرنامەی دیار و گرنگەکان ئەکتەری شانۆ و کەسایەتیی دیاری ئەمریکیی لە گەڕەکێکی هەژاردا گەورە بووە، باوکی سەرتاش و دایکی خزمەتکاری ماڵان بووە.

ئۆپرا لە زانکۆ بەهۆی ڕەنگی پێستیەوە تووشی هەراسانکردنێکی زۆر بووە، بەو پێیەی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی بووە.

ئەو لە تەمەنی هەرزەکاریدا لە دوکانێکی میوەفرۆشیداکاری کردووە، بەڵام زۆر لەسەر ئەو کارە نەماوەتەوە، پاشان بۆ ئەوەی خوێندنەکەی لە ویلایەتی تێنیسی تەواو بکات کاری لە کەناڵێکی ڕادیۆیی وەک پەیامنێر دەستکەوتووە و رۆژنە نئو شەفت بەو پیشەیە سەرقاڵ بووە.

بەگوێرەی گۆڤاری فۆربس، ئۆپرا وینفری خاوەنی 2.5 ملیار دۆلارە، ئەمەش بەهۆی سەرکەوتنی بەرنامە گفتوگۆ ئامێزەکانی و هاوکارییەکانی لەگەڵ براندە جیهانیەکان.

وارن بافێت.. دابەشکاری ڕۆژنامە

سەرەتای کاری گەورە بازرگان و وەبەرهێنەر، وارن بافێت لە جیهانی بازرگانیدا زۆر سادە بووە، ئەو بازرگانە ملیاردێرە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بە دابەشکردنی ڕۆژنامەی ناوخۆیی ئەمریکی “ئۆماها وۆرلد-هێرالد” لەسەر پاسکیلەکەی کارەکانی دەستیپێکردووە.

بەپێی گۆڤاری “فۆربس” سامانی بافێت 110.2 ملیار دۆلارە و لە پلەی پێنجەمی لیستی دەوڵەمەندترین کەسانی جیهاندایە.

مارک کوبان.. فرۆشیاری کیسەی زبڵ

یەکێکە لە دیارترین بازرگانەکانی ئەمریکا و جیهان، بە ڕەچەڵەک ڕووسییە، ئەزموونی کارکردنی لە بواری نووسین و بەرهەمهێنانی فیلمدا هەبووە.

ملیاردێر مارک کوبان لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری پیتسبورگ لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە خێزانێکی کۆچبەری ڕووسی لەدایک بووە.

لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا حەزی بۆ بواری بازرگانی نیشان دا، هەمیشە دەیهەویست شیک پۆش دەربکەوێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی خەونەکانی لەگۆڕ دەنران، کۆبان جارێک لەگەڵ باوکیدا بۆ کرینی پێڵاو  وانەیەک فێر دەبێت ئەو دەست دەخاتە سەر جوتێک پێڵاوی نایاب، بەڵام باوکی بۆی ناكڕێت و دەڵێت دەتوانی کار بکەیت تا هەمیشە پارەت پێبێت و کەشخەییەکەت بە پارەکانی خۆت بێت.

بۆیە باوکی ئامۆژگاری کوبانی کرد، دەست بداتە کارێک و بۆ ئەم مەبەستەش پیشنیاری فرۆشتنی کیسی زبڵ و خاشاکی بۆ کرد، بۆ ئەوەی داهات بۆ کڕینی پێڵاو و هەموو شتێک کە دەیەوێت بەدەستبهێنێت.

بۆ ئەوەی پارەی زیاتر بەدەستبهێنێت، کوبان لە تەمەنێکی بچووکدا سەرچاوەی داهاتەکەی بە فرۆشتنی بلیتی تۆپی پێ و مۆری پۆستە لە قۆناغی ئامادەییدا زیادکرد.

ئێستا فۆربس سامانی کوبان بە ٤.٦ ملیار دۆلار مەزەندە دەکات.

بیل گەیتس.. پرۆگرامەر

بیل گەیتس یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، هاوکات یەکێکە لەو ملیاردێرانەی کە پارەیەکی خەیاڵی هەیە، لە سەرەتای ژیانیداو بە دیاریکراوی لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا لە بواری پرۆگرامسازیدا کاری کردووە.

سامانەکەی 106 ملیار دۆلارە و پێنجەم دەوڵەمەندترینی جیهانە.

جێف بیزۆس.. کرێکارێک لە ماکدۆناڵدز

جێف بیزۆس دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن، بەپێی پێوەرەکانی ملیاردێرانی بلومبێرگ تا ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ پلەی چوارەمی لە لیستی ١٠ دەوڵەمەندترین کەسی جیهاندا گرتووە.

پێشتر دووەم دەوڵەمەندترینی جیهان وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە بەرگرەکانی زنجیرە چێشتخانەکانی ماکدۆناڵدز دەخوات، لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر.

لە نوسینێکدا هاوپێچ لەگەڵ وێنەکە، بیزۆس دەڵێت: “یەکەم کاری من  و بەرگرەکە هێشتا وەک خۆی ماوە و زۆر باشە”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لە سەرەتای ژیانیدا لەو زنجیرە چێشتخانەیەدا کاری کردووە.

تراڤیس کالانیک… فرۆشیارێکی گەڕۆک

تراڤیس کالانیک، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی کۆمپانیای ئۆبەر، لە تەمەنی هەرزەکاریدا وەک فرۆشیارێکی گەرۆک دەستیپێکرد.

لە ساڵانی نەوەدەکاندا چەقۆی بۆ کۆمپانیای کاتکۆ دەفرۆشت تا تەمەنی 18 ساڵی، دواتر یەکەم کۆمپانیای خۆی بەناوی خولی ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی SAT  دانا، ئەو تاقیکردنەوەیەی کە بۆ شایستەی وەرگرتن لە زانکۆیە، بەتایبەت لە خوێندنی ئەمریکی) دا، کە بە ئەکادیمیای ڕێگای نوێش ناسراوە.

مایکل دێل.. قاپ شۆر

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای DELL مایکل دێڵ، تەمەنی تەنها 12 ساڵان بووە، کە لە چێشتخانەیەکی چینی دا، بە قاپ شۆردن دەستیپێکرد، دواتر هەنگاو بە هەنگاو بە گۆڕینی کارەکانی ژیان و بازرگانییەکەی ڕووی لەگەشەسەندن کرد.

ستیڤ جۆبس گەشەپێدەری یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ کۆمپانیای ئاتاری

خولیای ستیڤ جۆبس بۆ تەکنەلۆجیا و داهێنان شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە، دامەزرێنەری کۆچکردووی کۆمپانیای ئەپڵ ئەوەندە بە تامەزرۆییەوە هەوڵی بۆ فێربوون لە زانستی تەکنەلۆژیای مۆدێرن هەبوو، وازی لە کۆلێژ هێنا و بوو بە گەشەپێدەری یارییە ڤیدیۆییەکان لە کۆمپانیای ئەتاری.

زیاتر لە 40 هەلی دامەزراندن بۆ 12 پسپۆری بە گرێبەست ڕاگەیەنرا
پێشت زیاتر لە 40 هەلی دامەزراندن بۆ 12 پسپۆری بە گرێبەست ڕاگەیەنرا
وەزارەتی دارایی بڕیارێكی بۆ سەرجەم فەرمانگەكان دەركرد
دواتر وەزارەتی دارایی بڕیارێكی بۆ سەرجەم فەرمانگەكان دەركرد
ەیوەندیدار