وەزارەتی دارایی بڕیارێكی بۆ سەرجەم فەرمانگەكان دەركرد



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە ڕاگرتنی گشت خەرجییەكان لە 15ی مانگەوە جگە لە مووچە.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕێنمایی دارایی ژمارە 20 كە ئەمڕۆ یەك شەممە 11-12-2022 دەرچووە، ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵی 2022 و بەمەبەستی دیاریكردنی هەلی گونجاو بۆ یەكە ژمێریارییەكان بڕیاردرا بە ڕاگرتنی گشت خەرجییەكان لە 15ی 12ی 2022 بۆ ساڵی دارایی 2022.

سەبارەت بە هۆكاری ڕاگرتنی خەرجییەكان ڕاشیگەیاندووە، بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەی ژمێرەكان جگە لە خەرجییەكانی مووچە، پێشینەی خەرجكراوی مانگانە، كرێیەكانی مانگانە، خاوێنكردنەوە و خواردن، ئەوەش بە مەبەستی پاكتاو كردنیان و ناردنیان بۆ وەزارەت.

ئاشكراشی كردووە، ڕاگرتنەكە تەمیل كردنی تایبەت بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاكان ناگرێتەوە.

دەوڵەمەندەکانی جیهان.. پێشتر کاریان چی بووە؟
پێشت دەوڵەمەندەکانی جیهان.. پێشتر کاریان چی بووە؟
بۆچی هەڵامەت لەزستاندا زیاددەكات؟
دواتر بۆچی هەڵامەت لەزستاندا زیاددەكات؟
ەیوەندیدار