زیاتر لە 40 هەلی دامەزراندن بۆ 12 پسپۆری بە گرێبەست ڕاگەیەنرا



بۆ 41 میلاك بە شێوەی گرێبەست لە 12 پسپۆڕیدا، ئیدارەی ڕاپەڕین هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت و مەرجەكان و لینكی ئۆنلاینی پڕكردنەوەی فۆڕم بڵاودەكاتەوە

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی یەكسان بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست، ئەم فۆڕمەی خوارەوە دەخەینە بەردەستی خوازیاران بۆ پێشكەشكردنی داواكاریەكانیان بە پێی پسپۆریەكانیان.

ڕووونیشی كردۆتەوە، زانیاری نا دروست كەسەكە لە كێبڕكێی وەرگرتن دوور دەخاتەوە و فۆڕمەكە بە پێی خاڵبەندیە و هەموو خاڵبەندیەكان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكرێت و كێ زۆرترین خاڵ كۆبكاتەوە چانسی دامەزراندن بۆ ئەو كەسە دەبێت بە پێی خاڵبەندیەكە.

جەختیشی كردۆتەوە، فۆڕمەكە بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەست دەبێت و لەم لینكەوە (https://forms.gle/nRqUuSiutuB3CAv3A
) دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە

پسپۆریەكان:
1- ئەندازیاری شارستانی – ٤ كەس
2- ئەندازیاری میكانیك – ٣ كەس
3- ئەندازیاری كارەبا – ٢ كەس
4- ئەندازیاری تەلارساز – ١ كەس
5- ئەندازیاری پلانسازی شار – ١ كەس
6- ئەندازیاری جیۆلۆجۆ – ٢ كەس
7-ژمێریاری / بەكالۆریۆس – ٤ كەس
8- كارگێڕی كار/ بەكالۆریۆس – ٢ كەس
9- روپێوكار / دبلۆم – ٣ كەس
10- كۆمپیوتەر / دبلۆم – ١١ كەس
11- ژمێریاری / دبلۆم – ٤ كەس
12- كارگێڕی كار / دبلۆم – ٤ كەس

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ خوازیارانی دەرچووی (ئەندازیاری شارستانی ، ئەندازیاری میكانیك، ئەندازیاری كارەبا، ئەندازیاری پلانسازی شار، ئەندازیاری جیۆلۆجی، روپێوكار- دبلۆم) بۆ هەر ساڵێك كاركردنیان لە كەرتی گشتی یان تایبەت (یەك خاڵ) وەردەگرێت.

مەرجەكان :
١- هەر كەسێك لە كەرتی گشتی كاری كردبێت، دەبێت بە نووسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بكاتەوە كە كاری كردووە.
٢- هەر كەسێك لە كەرتی تایبەت كاری كردبێت، دەبێت بە نوسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بكاتەوە كە كاری كردووە.
٣- دەبێت لایەنی پەیوەندیدار لە كەرتی تایبەت بە بەڵێننامەی فەرمانگەی دادنوس پشتڕاستی بكاتەوە كە خوازیار چەند ساڵ كاری كردووە لەو كەرتە كاری كردووە بە ڕاست و دروستی .
٤- لایەنی پەیوەدیدار بە (كەرتی گشتی بە كەرتی تایبەت ) بەرپرس دەبێت لە راست و دروستی نوسراوی فەرمی بۆ خوازیارو رێكاری یاسایی بەرانبەری دەگیرێتە بەر لە ئەگەری نادروستی پشتگیری كردن.

هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە
پێشت هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە
دەوڵەمەندەکانی جیهان.. پێشتر کاریان چی بووە؟
دواتر دەوڵەمەندەکانی جیهان.. پێشتر کاریان چی بووە؟
ەیوەندیدار