کیڤن مەکارسی لە پۆستەکەی دورخرایەوە



کیڤن مەکارسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به‌ ده‌نگی ٢١٦ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كە‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخرایەوە، ئەوەش یەکەمین جارە لە مێژووی ئەمریکادا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پۆستەکەى دوور بخرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کیڤن مەکارسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە مانەوەی وەک سەرۆکی ئەنجومەنەکە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ لە پۆستەکەی لابرا.

بەگوێرەی ئەنجامی دەنگدانەکە لە کۆی ٤٢٧ ئەندامی ئامادەی کۆبوونەوەکە ٢١٦ ئەندام دەنگیان بە لابردنی مەکارسی دا و ٢١٠ ئەندامیش دەنگیان بە ‌مانەوەی لە پۆستەکەی دا، سەرئەنجام بۆ یەکەم جار لە مێژووى ئەمریکادا سەرۆکی ئەنجومەن بە دەنگدان لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مەکارسی ڕۆژی ٣٠ـی ئەیلوول، هاوکاریى پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەکى کرد بۆ بەردەوامبوونی خەرجییەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ کە دیموکراتەکان پاڵپشتییان دەکرد، ئەوەش نیگەرانى کۆمارییەکانی لێ کەوتەوە.

پەرلەمانتارێک: ناردنی مووچە لە عێراقەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نادەستوورییە
پێشت پەرلەمانتارێک: ناردنی مووچە لە عێراقەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نادەستوورییە
مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی: پیلانگێڕییەکانمان لەگۆڕنا
دواتر مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی: پیلانگێڕییەکانمان لەگۆڕنا
ەیوەندیدار