پەرلەمانتارێک: ناردنی مووچە لە عێراقەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نادەستوورییە



چەند ڕۆژێکە ژمارەیەك لە فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە پەرلەمانی عێراقەوە پڕۆژەیەكیان بۆ دابەشكردنی ڕاستەوخۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە ڕاگەیاندووە، فراکسیۆنەكانی یەکێتی، یەکگرتوو، نەوەی نوێ و کۆمەڵ واژۆیان کردووە.

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد و شیعە کۆمەڵێک واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق راستەوخۆ مووچە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات، لە بەرامبەردا پەرلەمانتارێک دەڵێت” ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە عێراقەوە نادەستوورییە”.

شوان کەلاری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە بە کوردستان٢٤ی ڕاگەیاند: ئێمە وەک نوێنەرانی کورد لە بەغدا، ئەگەر بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکەین، ئەوا غەدرمان لێکردوون”.

وەک ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکرد، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە بەرگەی دۆخێکی سەختیان گرتووە و ناکرێت لەپێناو بانگەشەی هەڵبژاردن، باسی شتێک بکەیت کە بنەمای نییە، ڕاستەوخۆ ناردنی مووچە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، نادەستوورییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران تەواونەبووە، دیار نیە کەی مووچەی مانگەکانی ئاب، ئەیلوول و تشرینی یەکەم دابەشدەکرێت، هاوکات حكومەتی عێراق لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشكردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی مووچەخۆران و خانەنشینانە.

 

بڕیاری دادگای فیدراڵی و کاریگەری لەسەر ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم
پێشت بڕیاری دادگای فیدراڵی و کاریگەری لەسەر ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم
کیڤن مەکارسی لە پۆستەکەی دورخرایەوە
دواتر کیڤن مەکارسی لە پۆستەکەی دورخرایەوە
ەیوەندیدار