بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کارەکانی هەڵوەشاندەوە



بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، سەرۆکی تورکیا پرۆگرامی کارەکانی هەڵوەشاندەوە.

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا پرۆگرامی کارە فەرمییەکانی هەڵوەشاندەوە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەردۆغان لە فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان لە پەرلەمانی تورکیا وتەی هەفتانە پێشکەش بکات و سبەینێش سەردانی غەرناتەی ئیسپانیای بکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سیاسی ئەوروپا، بەڵام هەردوو چالاکییەکەی هەڵوەشاندەوە.

ئاماژەش دراوە بەوەی ئەردۆغان بە هۆی سەرماوە، باری تەندروستی تێکچووە.

ناوبەناو ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی دەربارەی خراپی دۆخی تەندروستی سەرۆکی تورکیا بڵاودەبێتەوە کە ئێستا لە تەمەنی 69 ساڵیدایە. مانگی شوباتی ڕابردووش لە کاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا چەند ڕۆژێك کارەکانی بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە ڕاگرت.

 

سودانی و پلاسخارت کۆبوونەوە
پێشت سودانی و پلاسخارت کۆبوونەوە
سودانی: تا ناوەڕاستی ئەم مانگە هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە
دواتر سودانی: تا ناوەڕاستی ئەم مانگە هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار