ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مەرزی پەروێزخان لەسەر “بەنزینی ژەهراوی” ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە دەنگۆی هاتنەناوەوەی دوو تانكەر “بەنزینی ژەهراوی” بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “لەسەر داوای كۆمپانیای قەیوان دوبارە پشكنین بۆ هەردوو تانكەرە بەنزینەكە كراوەتەوە”.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ڕوونكردنەوەكەدا، كە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجامی ئەو پشكنینەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەن بڵاویكردۆتەوە پشكنینی یەكەمە و دوای داواكاری كۆمپانیای قەیوان جارێكی تر و بە دروستكردنی لیژنەكەیەكی سێ كەسیی لە بەرواری ٢/٩/٢٠١٨ دوبارە پشكنین بۆ هەردوو تانكەرە بەنزینەكە كراوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە پشكنینی یەكەمدا تەنها لەیەك چاوەوە نمونە لە تانكەرەكان وەرگیراوە، بەڵام لەكاتی كێشەیەكی لەم جۆرەدا بۆ دڵنیابون لە جۆری بەنزینەكە لە هەر سێ چاوەی تانكەرەكانەوە نمونە وەردەگیرێت و تێكەڵ بەیەك دەكرێن و جارێكی تر پشكنینی بۆ دەكرێت و دەشڵێت: “دوای ئەو ڕێكارانەو بەپێی ئەنجامی پشكنینەكان ڕێژەی مادەی بێنزاین لەو دوو تانكەرە بەنزینەدا ١.٢ بوە، ئەوە لەكاتێكدایە بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ڕێژەی مادەی بێنزاین لە بەنزینی نۆرماڵدا تا ١.٦ ئاساییە”.

ڕونكردنەوەیەك لە مەرزی پەروێزخانەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، لە ڕێگای دەروازەی سنوریی پەروێزخانەوە دوو تانكەر بەنزینی كۆمپانیای قەیوان هێنراوەتە سلێمانی، ڕێژەی بێنزاین (benzene) تێیدا ٢.٢ بوە كە ماددەیەكی ژەهراوییە و دەبێت لە ١ كەمتر بێ، بگرە لە زۆر لە وڵاتانی دەرەوە دەبێت سفر بێ.

ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە هەموو لایەك ڕادەگەیەنین، ئەنجامی ئەو پشكنینەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەن بڵاویكردۆتەوە پشكنینی یەكەمە و دوای داواكاری كۆمپانیای قەیوان جارێكی تر و بە دروستكردنی لیژنەكەیەكی سێ كەسیی لە بەرواری ٢/٩/٢٠١٨ دوبارە پشكنین بۆ هەردوو تانكەرە بەنزینەكە كراوەتەوە.

لە پشكنینی یەكەمدا تەنها لەیەك چاوەوە نمونە لە تانكەرەكان وەرگیراوە، بەڵام لەكاتی كێشەیەكی لەم جۆرەدا بۆ دڵنیابون لە جۆری بەنزینەكە لە هەر سێ چاوەی تانكەرەكانەوە نمونە وەردەگیرێت و تێكەڵ بەیەك دەكرێن و جارێكی تر پشكنینی بۆ دەكرێت.

دوای ئەو ڕێكارانەو بەپێی ئەنجامی پشكنینەكان ڕێژەی مادەی بێنزاین لەو دوو تانكەرە بەنزینەدا ١.٢ بوە.

ئەوە لەكاتێكدایە بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ڕێژەی مادەی بێنزاین لە بەنزینی نۆرماڵدا تا ١.٦ ئاساییە.

هەر دامەزراوەو كەس و لایەنێكیش دەیەوێت بەڵگەو ڕێكارەكانی پشكنینی ئەم دوو تانكەرەو سوتەمەنی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ببینێ، دەروازەكە بەڕووی هەموو لایەكدا كراوەیە.

ڕاگەیاندنی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان