نێچیرڤان بارزانی لە یادی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە



سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی کۆچی دوایی مام جەلالدا جه‌خت له‌ یەکڕیزی، لێكتێگه‌يشتن و ته‌بايى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى گشتى دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە یادی کۆچی دوایی مام جەلدا وتی: “ئه‌مڕۆ له‌ یادی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سه‌رۆک مام جه‌لالدا به‌ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ خه‌بات و تێکۆشانی له‌پێناو ئازادی و مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانین.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌ یەکڕیزی و لێكگه‌يشتن و ته‌بايى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندي گشتى ده‌که‌ینەوە کە ئامانج و ویستی زیندووی سەرۆک (مام جەلال)یش بوو.”

گیانی شاد و یادی هه‌میشه‌ به‌ خێر بێت.

مەسرور بارزانی پەیامێك بۆ بافڵ تاڵەبانی دەنێرێت
پێشت مەسرور بارزانی پەیامێك بۆ بافڵ تاڵەبانی دەنێرێت
لە شارێکی کوردستان 13 کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ بەعس دەستگیرکران
دواتر لە شارێکی کوردستان 13 کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ بەعس دەستگیرکران
ەیوەندیدار