لە ڕۆژئاوا فڕۆكەیەكی توركیا خرایەخوارەوە



 

ئەمڕۆ یەك شەممە هێزەكانی سووریای دیموكرات، خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیای لە شارۆچكەی زرگان لە باكووری پارێزگەی حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند.

نوسینگەی میدیایی هەسەدە ڕایگەیاند، هێزەكانمان توانیویانە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی توركیا بخەنەخوارەوە.

ڕاشیگەیاند فڕۆكەكە بە تەواوەتی تێكشكاوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە شارۆچكەی زرگان بەردەوام و ڕۆژانە لەلایەن فڕۆكەكانی توركیا بۆردوومانكراوە، لە 25ی نۆڤەمبەری ڕابردووشەوە هێرشەكان زیادیانكردووە.

هێرشە ئاسمانییەكان ژێرخانی شارەكە و خوێندنگە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان و ماڵی هاووڵاتیانیان بە ئامانج گرتووە.

سبەینێ‌ ناوچەیەكی هەرێم نەوت وەردەگرێت
پێشت سبەینێ‌ ناوچەیەكی هەرێم نەوت وەردەگرێت
سەرماوسۆڵە ئەرزەڕۆم و ئەردەخان و قەرس و ئاگری گرتووەتەوە
دواتر سەرماوسۆڵە ئەرزەڕۆم و ئەردەخان و قەرس و ئاگری گرتووەتەوە
ەیوەندیدار