سبەینێ‌ ناوچەیەكی هەرێم نەوت وەردەگرێت



 

ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانەی قەزای پێنجوێن و ناحیەی گەرمك دەكرێتەوە كە نەوتیان وەرنەگرتووە، سبەینێ‌ نەوتیان بەسەردا دابەش دەكرێت.

قائیمقامیەتی پێنجوێن بڵاویكردووەتەوە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانەی قەزای پێنجوێن و ناحیەی گەرمك دەكەین كە نەوتیان وەرنەگرتووە، ڕۆژی دوو شەممە بەرواری(12-12-2022)سێهەم و كۆتا بەشە نەوتی سپی دێت بۆقەزای پێنجوێن و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت”.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، پێویستە هاووڵاتیانی خۆشەویست ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگرن:
1-بە كارتی سوتەمەنی( پێنجوێن كۆدی 283) و كۆپی ناسنامە یاخود هەربەڵگەنامەیەكی دیكەی فەڕمی نەوتەكە دەدرێت بەهاوڵاتیان.
2-نرخی یەك بەرمیل نەوت (103500) سەدو سێ هەزار پێنج سەد دینار دەدرێت بە هاووڵاتییان بڕی نەوتەكەش (200)دووسەد لیترە.

تێبینی:- داوا لە هاووڵاتییان دەكەین كەتەنهالەگەڕەكی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیزبكەن.

 

یاسین مەحمود پرسەنامەیەك بۆ سەرۆكی شارەوانی دەنێرێت
پێشت یاسین مەحمود پرسەنامەیەك بۆ سەرۆكی شارەوانی دەنێرێت
لە ڕۆژئاوا فڕۆكەیەكی توركیا خرایەخوارەوە
دواتر لە ڕۆژئاوا فڕۆكەیەكی توركیا خرایەخوارەوە
ەیوەندیدار