تا گوێ لە یەکتر نەگرین گرێیەکان ناکرێنەوە



نەزهەت حالی
داواکردنی ناردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ، کە لە لایەن چوار فڕاکسیۆنی کوردی لە بەغدا لە گەڵ هەندێ پەڕلەمانتاری عەرەب ئاراستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی عێڕاقی فیدڕال کراوە، لە ڕووی سیاسی و دەسەڵاتی ئیدارییەوە بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستاندا نیە.
گومان لەوە دانیە پەڕلەمانتارە کوردەکان خەمی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمیان هەیە، بەڵام پێ دەچێت ناتەبایی سیاسی ناوخۆیی کاریگەری زۆری هەبوو بێت لەسەر ئەو داوایە.
زۆر کەس بە هەموو شێوەیەک هەوڵیان داوە ئەم سەرکردایەتیەی کوردی لە مەترسی ئەو ناتەباییە ئاگادار بکەنەوە، بە مەبەستی ئەوەی بە خێرا و بێ دوا کەوتن چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە، بەڵام وەکو هەمیشە گوێگر نەبوون بۆ ئەوەی بتوانن گرێکەرەوە بن.
ئێستاش کەسایەتیە هەرە باڵای حزبە سیاسییەکان، گەر لە گەڵ سەرۆکی هەرێم وەکو باڵاترین دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری لە هەرێم و لە گەڵ حکومەت بە دوور لە بیری تۆڵەکردنەوە، پێکەوە لە هەولێری پایتەخت ڕێگایەک نەدۆزنەوە، نەخشە ڕێگایەکی سیاسی هاوبەش دیاری نەکەن و پێکەوە شان نەدەنە بەر ئەرکی گرنگ و قورسی پارێزگاری کردن لە هەرێم و مافی هاووڵاتیانی، ئەو پیاوە مەزنانەن کە دەبنە هۆکاری ئەوەی ڕۆژانی خراپتر ڕوبەڕووی هەرێم و گەلەکەی ببێتەوە.
بەو شێوەیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو کیانە سیاسییە کوردییە، لە بەر ناتەبایی ناوخۆیی و ناکارامەیی سیاسی و بە دەستی خۆمانە بەرەو پوکانەوەی یەکجارەکی دەبردرێت.

د. به‌رهه‌م ساڵح: بە شکۆوە یادی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە
پێشت د. به‌رهه‌م ساڵح: بە شکۆوە یادی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە
ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلالدا تێدەپەڕێت
دواتر ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلالدا تێدەپەڕێت
ەیوەندیدار