ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئیسلامی کۆنگرە دەبەستێت



بڕیارە ئەمڕۆ بزوتنەوەی ئیسلامی کۆنگرە ئەنجامبدات كە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەهۆی بایکۆتی باڵی حاجی کامیل و تەواونەبوونی ژمارەی ئەندامانەوە دواخرا.

سەعد مەلاعەبدوڵا، وتەبێژی كۆنگرە ڕایگەیاند، بەپێی بڕیار و یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سبەینێ سێشەممە ٢ی تشرینی یەكەم گەڕی دووەمی کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت.”

لەسەر داوای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن “كۆنگرەی دامەزراندن” ئەنجامدەدرێت، کە بڕیاربوو رۆژی شەممە ٣٠ ئەیلوول گرێبدرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامان، دواخرا.

باڵی كامیل حاجی عەلی بە بیانووی زیادكردنی زیاتر لە ١٧٠ كەس بۆ ناو لیستی ئەندامانی كۆنگرە لەلایەن باڵی عیرفان عەبدولعەزیز-ەوە بایكۆتیان كرد.

بەپێی زانیارییەکان کە باڵی حاجی کامیک دوێنێ شەو کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، بڕیارە ئەمڕۆ بەشداری کۆنگرەکە نەکەن، ئەمڕۆ هۆکاری بەشدارینەکردنەکەیان دەخەنەڕوو و دروستکردنی حزبێکی نویی ئیسلامی ڕابگەیەنن.

ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلالدا تێدەپەڕێت
پێشت ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلالدا تێدەپەڕێت
نرخی زێڕ گەورەترین دابەزینی تۆمار کرد
دواتر نرخی زێڕ گەورەترین دابەزینی تۆمار کرد
ەیوەندیدار