نرخی زێڕ گەورەترین دابەزینی تۆمار کرد

  • 178 بینین


نرخی زێڕ بە جۆرێك دابەزی کە لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا داکشانی لەو جۆرەی بەخۆوە نەبینیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ هەزار و 815 دۆلار دابەزی، لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەو شێوەیە دابەزێت.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی نەوت بەردەوامە لە داکشان و ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 89 دۆلار و 73 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئەمریکیش بۆ 88 دۆلار و حەوت سەنت دابەزی.

ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئیسلامی کۆنگرە دەبەستێت
پێشت ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئیسلامی کۆنگرە دەبەستێت
ئەمڕۆ هەشت شوێن مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن
دواتر ئەمڕۆ هەشت شوێن مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن
پەیوەندیدار