کۆمپانیای ئەپڵ “گرفتی گەرمبوونی ئایفۆن چارەسەر دەکەین”



کۆمپانیای ئەپڵ بەڵێنیدا کێشەی گەرمبوون لە مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٥ چارەسەر بکات کە لەکاتی بەکارهێنانی بەرنامەکاندا گەرم دەبێت.

ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە ڕایگەیاندووە، کار لەسەر نوێکردنەوەی سیستەمیiOS 17 دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە گەرمبوونی ئایفۆن ١٥ بکات و نەهێڵێت زۆر گەرم ببێت، بەڵام هیچ کاتێک بۆ نوێکردنەوەی ئەو سیستەمە دیارینەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو کۆمپانیایە ئەپلیکەیشنی ئینستاگرام تۆمەتبار دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ئەو بەرنامانەدا کاردەکەن کە کێشەیان بۆ ئایفۆن ١٥ دروستکردووە، بەتایبەتی ئینستاگرام چونکە لەم هەفتەیەدا گۆڕانکاری لە ئەپلیکەیشنەکەدا بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن کردووە.

لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە  پێشنیاری ڕێکخستنی هاتوچۆی گشتی کرا
پێشت لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە پێشنیاری ڕێکخستنی هاتوچۆی گشتی کرا
ئەم وەزارەتانە مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن
دواتر ئەم وەزارەتانە مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن
ەیوەندیدار