لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە پێشنیاری ڕێکخستنی هاتوچۆی گشتی کرا



ڕێكخراوی NDI- پەیمانگای دیموكراتی نیشتمانی بە هەماهەنگی سەنتەری هەماهەنگی زانكۆ و كۆمەڵگە، لە زانكۆی سلێمانی مێزگردێكی بۆ تاوتوێكردنی چارەسەری زانستییانەی گرفتەكانی بەردەم كەرتی گواستنەوەی گشتی لە ناو شاری سلێمانی سازكرد.

لە مێزگردەکەدا ڕێکخستنی هاتوچۆی گشتی ناو شاری سلێمانی لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی ژمارەیەک خوێندکاری کۆلێژە ئەندازیارییەکانەوە پێشکەشکرا، بە ئامانجی هاندانی هاووڵاتیان بۆ بەکارهێنانی گواستنەوەی گشتی.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەبدولفتاح هەورامی، بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی زانكۆ و كۆمەڵگە ڕایگەیاند، ئەم چالاكییە درێژەپێدەری چالاكییەكانی ڕێكخراوی –NDI یە، كە تیمی “ئێستا نۆرەمانە”ی پارێزگای سلێمانی بە هاوكاری ڕێكخراوی پەیمانگای دیموكراتی نیشتمانی –NDI ، سازیكردووە، كە بریتییە لە مێزگردی دووەم لەسەر ئاڵنگاری و گرفتەكانی گواستنەوەی گشتی لە شاری سلێمانی.

ژمارەیەك لە نوێنەرانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت و كەرتی تایبەت و ئەکادیمیستانی زانكۆی سلێمانی لە چالاکیەکەدا بەشداربوون، ئامانجی سەرەكی چالاكییەكەش تاوتوێكردنی ئەو گرفتانەیە كە تایبەتن بە گواستنەوەی گشتی لە ناو شاری سلێمانی، بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە چارەی زانستی و كاری جدی بۆ پەرەپێدانی كەرتی گواستنەوە لە شارەکەدا.

پڕۆژە چارەسەرییەکە لەلایەن خوێندکارانی کۆلێژە ئەندازیارییەکانی زانکۆی تیشک و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، تیشکدەخاتە سەر گرفتەکانی بەکارهێنانی هاتوچۆی گشتی ناو شاری سلێمانی لەلایەن هاووڵاتیانەوە، خستنەڕووی ئەپڵیکەشنێک بۆ ڕێکخستنی پاس و تاکسییەکانی ناو شاری سلێمانی.

ئەمەش لە کاتێکدایە گیروگرفتەکانی بەردەم هاووڵاتیان لە بەکارهێنانی گواستنەوەی گشتی ڕوونکرایەوە، لە ئاگادارنەبوونی هاووڵاتیان لە کاتی دەرچوونی پاسەکان، شۆفێران خەرجییەکی زۆریان دەکەوێتە ئەستۆ بەهۆی کەمی سەرنشینان، بەهۆی گرانی و خراپی کوالیتی بەنزینەوە شۆفێران سیستمی ساردی و گەرمی پاسەکان کار پێناکەن.

 

بەشێک لەو پێشنیارانەی لە ڕێگەی پڕۆژەکەوە خرانەروو

گۆڕینی پاسی مۆدێل کۆن بۆ مۆدێل تازە بە قیستی درێژخایەن، بەڵام گرفتەکە لەوەدایە کە لە ئێستادا لەناو شاری سلێمانی ١٦٥٠ پاس لە ناو شاری سلێمانی هەیە، ٧٦٠ پاس ژمارەکانیان هی شارەکانی خوارووی عێراقن، هەروەها نرخی هێڵەکان گرفتی دروستکردووە.

گۆڕینی سیستمی نەفەرات بە کارت و دەرچوونی پاسەکان بە پێی کاتی دیاریکراو، لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە هاتوچۆ، هەروەها دانانی سیستمی گەرمی و ساردی بۆ ئامێرەکانی گواستنەوە.

چارەسەرکردنی بە دانانی ئەپڵیکەیشنێکە کە تەکنەلۆژیای سەردەمی وەک AI, GPS, GIS  تێدا بەکارهاتووە، تەواوکردنی هەنگاوەکانی پڕۆژەکە سێ ساڵی پێدەچێت.

لە کۆتاییدا لەلایەن بەشداربووانی مێزگرتەکەوە داوای پاڵپشتیکردنی ئەم پڕۆژەیە و گەیاندنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان و حکومەت کرا.

عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی تورکیا کرد
پێشت عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی تورکیا کرد
کۆمپانیای ئەپڵ “گرفتی گەرمبوونی ئایفۆن چارەسەر دەکەین”
دواتر کۆمپانیای ئەپڵ “گرفتی گەرمبوونی ئایفۆن چارەسەر دەکەین”
ەیوەندیدار