بە بەشداری ١٣ ملیۆن خوێندکار ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێکرد



ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیاند.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ زیاتر لە ١٣ ملیۆن خوێندکار چوونەتە قوتابخانەکان، بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “قۆناغی یەکەمی چاپکردنی پەرتوکەکانی خوێندن تەواو بووە و قۆناغی دووەم دەستیپێکردووە، کە بەسەر قوتابخانەکاندا دابەشدەکرێت”.

هاوکات ماوەی زیاتر لە ٢٠ رۆژە ساڵی نوێی خوێندن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان کردووە، دەرگای قوتابخانەکان بە ڕووی خوێندکاران نەکراوەتەوە، تا ئێستا دیار نییە کە مامۆستایان دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

بایدن بودجەیەکی کاتیی پەسەند کرد و دامەزراوە فیدراڵییەکانی لە داخستن پاراست
پێشت بایدن بودجەیەکی کاتیی پەسەند کرد و دامەزراوە فیدراڵییەکانی لە داخستن پاراست
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن
دواتر ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن
ەیوەندیدار