کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی هەڵوەشایەوە



بەگوێرەی زانیارییەکان کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی بەهۆی تەواونەکرنی نیسابی یاسایی هەڵوەشاوەتەوە و ئەنجامنادرێت

ئەمڕۆ شەممە لەسەرداوای کۆمسیۆنی عێراق بڕیاربوو کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەبچێت و هەردوو باڵەکەی ئەو حزبە لەسەر هەڵبژاردنی ڕابەری گشتی بۆ حزبەکەیان ڕێکبکەون.

لەئەگەری ئەنجامدانی کۆنگرەکەدا، هەریەکە لە عیرفان عەلی عەبدول عەزیز و کامیل حاجی عەلی کاندیدی گرتنەدەستی پۆستی ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی بوون و پێشوەخت لەسەر ئەنجامەکانی کۆنگرە پێکهاتبوون کە ڕێژەی دەنگی ٥٠ + ١ بڕیاری یەکلاکەرەوەبوو هەتا یەکێک لە دووکاندیدەکە سەرکەوتن مسۆگەر بکات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی خەڵک کەوتووە، باڵی کامیلی حاجی عەلی ئامادەنەبوون بەشداری کۆنگرەکە بکەن و ڕایانگەیاندووە ناوی زیادە لە لیستی ئەندامانی کۆنگرەدا نووستراوە و هەندێک لە ناوەکانی باڵەکەی ئەوان لابراون و ئەوەش بووەهۆی بەشداری نەکردنیان و پێکنەهاتنی ڕێژە ی یاسایی (نیسابی یاسایی) بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەکە و هەڵوەشایەوە و بۆ ١٠ رۆژی دیکە دواخراوە.

 

کارمەندانی تەندروستی بایکۆتیان هەڵپەسارد
پێشت کارمەندانی تەندروستی بایکۆتیان هەڵپەسارد
مامۆستایان بایکۆت ناشکێنن
دواتر مامۆستایان بایکۆت ناشکێنن
ەیوەندیدار