مامۆستایان بایکۆت ناشکێنن



ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی وەزارەتی پەروەردە دابەشکرا و مامۆستایان مووچەیەکیان وەرگرت، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند، بە وەرگرتنی مووچەیەک بایکۆت ناشکێنن.

دڵشاد میرانی، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: “دەتوانین بڵێین لە بەیانییەوە بایکۆت دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” ئێستا کۆتا ڕۆژی مانگی ئەیلوولە، بەڵام تازە مووچەیەک وەردەگرین کە نازانین هی چ مانگێکە و ئەمە گاڵتەجارییە بە مامۆستایان”.

هاوکات وەرگرتنی مووچەی مانگی تەمموز لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لەکاتێکدایە کە عێراق مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دابەشدەکات.

کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی هەڵوەشایەوە
پێشت کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی هەڵوەشایەوە
ئەسەد: دۆخی ژیانی سوورییەکان خراپە و هێشتا شەڕ کۆتایی نەهاتووە
دواتر ئەسەد: دۆخی ژیانی سوورییەکان خراپە و هێشتا شەڕ کۆتایی نەهاتووە
ەیوەندیدار