کۆڵبەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا



هێزی پاراستنی سنووری ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەی لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا.

بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، شەوی ٢٩ ئەیلوول هێزەکانی پاراستنی سنووری ئێران، بێ ئەوەی کۆڵبەرەکان ئاگادار بکەنەوە، تەقەیان لێکردوون و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بەناوی محەممەد خالیدی، خەڵکی گوندی چی چۆڕان سەر بە شاری بانە کوژراوە.

تۆری مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٦ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان بانە لە پارێزگای سنە، سەردەشت و چاڵدێران لە پارێزگای ورمێ بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیووز، لە شەش مانگی رابردوودا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ورمێ ١٣ کۆڵبەر بە هۆکار جیاواز گیانیان لەدەستداوە و ٧٢ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا
پێشت ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا
چی شتێکی خانمان وا لە پیاوان دەکات بیر لە جیابوونەوە نەکەنەوە؟
دواتر چی شتێکی خانمان وا لە پیاوان دەکات بیر لە جیابوونەوە نەکەنەوە؟
ەیوەندیدار