چی شتێکی خانمان وا لە پیاوان دەکات بیر لە جیابوونەوە نەکەنەوە؟



هەندێک کردار کە ژن ئەنجامیان دەدات وا دەکەن پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەی تێک بدات، بەڵام هەندێک تایبەتمەندی دیکە وای لێدەکات زیاتر سەرنجی هاوسەرەکەی بەلایخۆیدا ڕابکێشێت و خۆشیبوێت تا ئەو ڕادەیەی کە بیر لە جیابوونەوە و جێهێشتنی نەکاتەوە.

ماڵپەڕی “یاسمینا” لە بابەتێکدا چەند تایبەتمەندییەکی خستووەتەڕوو کە وا لە خانمان دەکات زیاتر بچنە دڵی هاوسەرەکانیانەوە، ئەوانیش بریتیین لە:

١. ئەرێنی بوون، کاتێک پیاو تووشی کێشەیەک دەبێت یان بە کاتێکی ناخۆشدا تێدەپەڕێت نایەوێت گوێی لە گلەیی ژنەکەی بێت، بۆیە پیاو دەیەوێت لەو کاتەدا ژنەکەی پاڵپشتی بێت و بە ئەرێنی لەگەڵیدا بیربکاتەوە.

٢. ژنێکی ئارام و لەسەرخۆ، بەتایبەتی لە کاتی کێشە و ناخۆشییەکدا، ئەو خانمانەی بتوانن کۆنترۆڵی تووڕەییان بکەن وهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە بدەن زیاتر خۆشەویستتر دەبن.

٣. شەرمنی، بەتایبەتی لەگەڵ کەسانی تردا، زیاتر وا لە پیاوان دەکات هەست بکەن پەیوەندییەکەیان پارێزراوە چونکە خانمانی شەرمن لەگەڵ کەسانی تردا زۆر قسە ناکەن بەتایبەت ڕەگەزی بەرامبەر.

٤. غیرە کردن بەڵام نەگاتە ڕادەی دڵپیسی، پیاوان دەیانەوێت خانمەکەیان غیرەیان لێ بکات چونکە بە دەربڕینی خۆشەویستی زۆری دەزانن، بەڵام نەک زیادەڕەوی تیدا بێت و ببێت بە دڵپیسی.

کۆڵبەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا
پێشت کۆڵبەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
دواتر ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار