ئەسەسەرد دەربارەی دەسەڵاتی سەرۆکی یەکێتی ڕوونکردنەوە دەدات



ئەندامێکی کۆنگرەی یەکێتی دەڵێت، لە پەیڕەوی ناوخۆدا دەسەڵاتی سەرۆکی یەکێتی ڕێکخراوەتەوە و ئەندامانی سەرکردایەتیش بە لیست هەڵدەبژێردرێن.

فەرید ئەسەسەر، ئەندامی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، پێدەچێت هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی بکەوێتە سبەینێ یاخود یەکشەممە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەندامانی سەرکردایەتی بە لیست هەڵدەبژێردرێن، هەر لیستێك لە 61 ئەندام پێکدێت.

لەو بڕوایەشدابوو کە لە دوو لیست تێپەڕ نەکات هەرچەندە ئاماژەشیدا بەوەی هەر یەك لیست دروست دەکرێت، لەو حاڵەتەشدا پێویست بە دەنگدان ناکات.

فەرید ئەسەسەر ڕەتیشیکردەوە کە لە ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆدا دەسەڵاتی سەرۆکی یەکێتی زیادکرابێت و وتی: “دەسەڵاتەکانی ڕێکخراوە، بەڵام لە هەموو شوێنێك سەرۆك دەسەڵاتی زیاترە”.

گەشتیارێك لە دەریاچەی دوکان خنکا
پێشت گەشتیارێك لە دەریاچەی دوکان خنکا
شاڵاو عەلی عەسکەری: لەسەر ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی ڕێکنەکەوتووین
دواتر شاڵاو عەلی عەسکەری: لەسەر ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی ڕێکنەکەوتووین
ەیوەندیدار