شاڵاو عەلی عەسکەری: لەسەر ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی ڕێکنەکەوتووین



ئەندامێکی کۆنگرەی یەکێتی پێیوایە زەحمەتە ئەمڕۆ کۆنگرەی حزبەکەی کۆتایی بێت و ئەوەش دەخاتەڕوو کە هێشتا لەسەر ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی ڕێکنەکەوتوون.

ئەمڕۆ هەینی شاڵاو عەلی عەسکەری لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، زەحمەتە ئەمڕۆ کۆنگرە کۆتایی بێت، چونکە هێشتا پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند نەکراوە و پاش گفتوگۆکردن دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئاماژەشیدا بەوەی ئەندامان سەرنجی زۆریان لەسەر ڕەشنووسەکە پێشکەش کردووە، بۆیە دوای جێکردنەوەی سەرنجەکان، گفتوگۆ لەسەر پەیڕەو دەستپێدەکات.

شاڵاو عەلی عەسکەری ئەوەشی خستەڕوو کە کۆدەنگی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی، بەڵام هێشتا ڕێککەوتن لەسەر ژمارەکەی نەکراوە.

وتیشی: “لەگەڵ ئەوەدام کە یەکێتی (لە ڕووی ژمارەی دامەزراوەکانی) بچووك بکرێتەوە، بەڵام لە ڕووی ئەداوە گەورە بێت”.

شاڵاو عەلی عەسکەری جەختیکردەوە لەوەی بە یەکگرتوویی لە کۆنگرە دەردەچن.

ئەسەسەرد دەربارەی دەسەڵاتی سەرۆکی یەکێتی ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت ئەسەسەرد دەربارەی دەسەڵاتی سەرۆکی یەکێتی ڕوونکردنەوە دەدات
ڕووداوێکی دیکەی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی دوو ژنی لێکەوتەوە
دواتر ڕووداوێکی دیکەی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی دوو ژنی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار