فەتلاوی بۆ پاراستنی هەرێم داوای دانانی ڕادار و سیستمی بەرگری ئاسمانى دەكات



ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، داوا لە حكومەتی عێراق دەكات بەرەو دانانی بەرگری ئاسمانی و ئامێری ڕاداری مۆدێرن هەنگاو بنێت و دەشڵێت: “بۆردومان و لەشکرکێشی سەربازی تورکیا گەیشتووەتە قۆناغێک، کە تەحەمول ناکرێت”.

ئەمڕۆ جارێكی دیكە، توركیا لەڕێگەی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانەوە (درۆن) بۆردومانی چەند ناوچەیەكی قەندیلی لە هەرێمی كوردستان كرد و بەهۆیەوە چەند كەسێك بوونە قوربانی، كە ژن و پیاوێكی مەدەنی خەڵكی ناوچەكەشی تێدا شەهید بوون.

عەلی فەتلاوی، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتج بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، عێراق بە ڕێوشوێنە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان بەرەو کۆتایی هێنان بە سەرپێچییە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر خاکی عێراق بەردەوامە و سودانی لە زیاتر لە بۆنەیەکدا داوای کردووە عێراق وەک ئامرازێک بۆ یەکلاکردنەوەی دەیان و ئەنجامدانی هێرش بەکارنەهێنن.

ڕاشیگەیاندووە، “پێویستە حکومەت سەربەخۆیی و سەروەری عێراق بپارێزێت لەو هێرشە دەرەکیانەی، کە ساڵانێکە ئەنقەرە ئەنجامی دەدات و پێویستە حکومەت هەنگاو بنێت بەرەو دانانی بەرگری ئاسمانی و ئامێری ڕاداری مۆدێرن”.

فەتلاوی وتوشیەتی، “چالاککردنی ئامێرە ئەمنییەکان و ناساندنی بەرگری ئاسمانی بابەتێکی ئەوپەڕی گرنگە لەپێناو سنووردارکردنی پێشێلکارییە سەربازییە بەردەوامەکان دژی وڵاتەکە، چونكە بۆردومان و دەستدرێژی سەربازی تورکیا گەیشتووەتە قۆناغێک، کە ناتوانرێت بێدەنگ بین لە ئاستیدا”.

لای خۆشیەوە، فازڵ ئەبو ڕەعیف، شارەزای ئەمنی و ستراتیژیی عێراقی ڕەخنەی لە “ئەدای وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە بەردەوامیی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر وڵات” گرتووە و دەشڵێت: “لەشکرکێشیی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر وڵات بووە هۆی بۆردومانکردنی زیاتر لە چوار هەزار ناوچە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان”.

دوای کارەساتەکەی حەمدانییە چەند بڕیارێک ڕاگەیەندرا
پێشت دوای کارەساتەکەی حەمدانییە چەند بڕیارێک ڕاگەیەندرا
ئێران مانگی دەستکردی لە خولگەی زەوی جێگیرکرد
دواتر ئێران مانگی دەستکردی لە خولگەی زەوی جێگیرکرد
پەیوەندیدار