سەرکەوت زەکی: ئەوانەی کە لە کۆنگرە ناڕازین لە دەرەوەی یەکێتین



ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە هیچ سەرکردەیەکی ناڕازیی یەکێتیی نییە و ئەوانەی ناڕازین لە دەرەوەی یەکێتین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێش دەستپێکردنی کۆنگرەی حزبەکەی قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و ڕایگەیاند، پێنجەمین کۆنگرە نوێگەریی دەبێت لە کار و کۆدەنگیی لە بڕیاردا.

سەبارەت بەو سەرکردانەش کە ناڕەزایەتییان لە دۆخی کۆنگرە دەربڕیوە سەرکەوت زەکی ڕایگەیاند، هیچ سەرکردەیەکی یەکێتیی ناڕازی نییە، ئەوانە لە دەرەوەی یەکێتین کە ناڕازین.

ئەم لێدوانەش لە کاتێکدا کە ژمارەیەك سەرکردەی یەکێتی و کە دیارترینیان مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتییە ناڕەزاییان لە چۆنێتی ڕێکخستنی کۆنگرەکە دەربڕیوە و بڕیاریشیاندا بەشداری تێدا نەکەن.

لایخۆشیەوە فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، لە کۆنگرەدا پەیڕەوی ناوخۆ دەگۆڕدرێت، بەڵام تا ئێستا پەیڕەوەکەی نەبینیوە و وتیشی: “ئەوە یەکێکە لە کەموکوڕییەکان”.

بەرپرسانی هەرێم و عێراق هاوخەمییان بۆ ڕووداوەکەی حەمدانییە نیشاندا
پێشت بەرپرسانی هەرێم و عێراق هاوخەمییان بۆ ڕووداوەکەی حەمدانییە نیشاندا
ئەمڕۆ پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی لە سلێمانی دەستپێدەکات
دواتر ئەمڕۆ پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی لە سلێمانی دەستپێدەکات
پەیوەندیدار