بلیاردو سنۆکەری گەنجانی کارێزەووشک داخرا



قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ بڵاویکردەوە بەهۆی هەبوونی منداڵان و کەسانی خوار 18 ساڵ لەنێو بلیاردێکدا بڕیاری داخستنیان داوە و بەبێ مۆڵەت ڕێگە بەکردنەوەی خولی یاری نادرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاشیگەیاند، بەهۆی کردنەوەی خول و هەبونی کەسانی خوار تەمەنی یاسایی، لیژنە هاوبەشەکان بلیاردو سنۆکەری گەنجانی کارێزەووشکی داخست، ئاگاداری کردەوە لە دووبارەنەبونەوەی ئەو سەرپێچییانە.

بەپێی رێنماییەکانی کارکردن رێگە نادرێت کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ سەردانی سەنتەرەکانی یاری بلیارد بکەن. لەهەمان کاتدا رێگەنادرێت بەبێ مۆڵەت خولی یاریکردن بکرێتەوە.

بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

وەزیرێكی هەرێم دوای دەنگۆی “ژەهرخوارد كردنی” پەیامێكی بڵاوكردەوە
پێشت وەزیرێكی هەرێم دوای دەنگۆی “ژەهرخوارد كردنی” پەیامێكی بڵاوكردەوە
بە تۆمەتی هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ دەستگیر کرا
دواتر بە تۆمەتی هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ دەستگیر کرا
ەیوەندیدار