بە تۆمەتی هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ دەستگیر کرا



 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کەسێکیان بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئافرەتان دەستگیرکردووە، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لێکردبوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاند، هاوڵاتیەک لە بنکەی قەڵادزێ سکاڵای تۆمارکرد کە بەوتەی خۆی لەلایەن کەسێکەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لێکراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و دوای دیاریکردنی شوێنی تۆمەتبار، دەستبەجی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی قەڵادزی بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێکیان لەناو شاری سلێمانی دەستگیرکرد.

دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و بەوتەی خۆی لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە هەڕەشەی لەو ئافرەتە کردووە ئەگەر پارەکەی نەداتێ وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاو دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشیکردەوە، بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی 2 له یاسایی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیرکرا، تۆمەتبار بە هەمان ماددە پێشینەی هەیە لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی.

بلیاردو سنۆکەری گەنجانی کارێزەووشک داخرا
پێشت بلیاردو سنۆکەری گەنجانی کارێزەووشک داخرا
بەشێکی نوێ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکرێتەوە
دواتر بەشێکی نوێ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکرێتەوە
ەیوەندیدار