وەزارەتی دارایی دەربارەی دابەشکردنی مووچە بڕیاری دا



وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، پشووی سبەینێ ئەو بانکانە ناگرێتەوە کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٩/٢٧ کە پشووی فەرمییە، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبن کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان لە ئەستۆدایە.

جەختیشیکردەوە کە سەرباری پشووەکە، دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەت بەردەوام دەبێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەربێت)، سبەینێ چوارشەممە پشوی فەرمییە و ڕۆژی پێنجشەممە، دەوام دەستپێدەکاتەوە.

بەشێکی نوێ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکرێتەوە
پێشت بەشێکی نوێ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکرێتەوە
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار