نوسینگەی بانکی ناوەندی عێراق لە سلێمانی دەکرێتەوە



بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نوسینگەی بانکی ناوەندی عێراق لە سلێمانی دەکرێتەوە، بووژانەوەی ئابووری لە پارێزگای سلێمانی دروست دەکات.

بڕیار ڕەشید، ئاماژی بە سودەکانی نوسینگەی بانکی ناوەندی کرد کە لە هەموو پارێزگاکان بۆ هاووڵاتیان بەردەستە، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان بەردەست نیە و وتی: ” قەرز و سولفەی هاوسەرگیری لە ڕێگەی بانکەکانەوە بە هاووڵاتیان دەدات، هەروەها پێشینەی خانووبەرە، قەرزی پڕۆژە بچووک و مامناوەند، ڕێکخستنی کاری نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، گۆڕینی پارەی سوتاو و دڕاو، بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، چارەسەرکردنی گرفتی بازرگانان کە پێشتر لە عێراق بەردەستبوو”.

لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری (خەڵک) بڕیار ڕەشید ئاماژەی بە کاریگەری سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ ئەمریکا و نزمبوونەوەی بەهای دۆلار کرد و وتی، ” ئەمڕۆ بڕیار دراوە کە ڕێگە بە بازرگانان بدرێت مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی ئیمارات، تورکیا و هیندستان، بکەن کاڵاکانیان بکڕن و  پارەی خۆیان بە شکاندنەوەی ڕاستەوخۆی دینار بۆ دۆلار، لیرەی تورکی یاخود یۆرۆ هەناردە بکەن”.

هاوکات سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پارەی زیادەی نەوت بۆ هاووڵاتیان ناوبراو ڕایگەیاند، ” ئێمە پڕۆژە یاسایەکمان پێشکەشکرد کە پارەی زیادەی پاشەکەوتکراوی نەوت بگەڕێتەوە، بەڵام کەسانێک لە ناو حزبە کوردییەکان لە دژی وەستانەوە.”

حکومەتی هەرێم: ئاگاداربن سبەینێ پشووە
پێشت حکومەتی هەرێم: ئاگاداربن سبەینێ پشووە
فەرمانبەرێک بڕی ٢٠ ملیۆن دیناری گەڕاندەوە
دواتر فەرمانبەرێک بڕی ٢٠ ملیۆن دیناری گەڕاندەوە
ەیوەندیدار