بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، هەڵکشانی نرخی نەوتی ڕاگرت



بە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە، هەڵکشانی نرخی نەوت بەرەوە 100 دۆلار وەستا.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 92 دۆلار و 21 سەنت دابەزی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش (ئەمریکی) بوو بە 88 دۆلار و 63 سەنت.

بەو هۆیەشەوە هەڵکشانی نرخی نەوت بەرەو 100 دۆلار وەستا، ئەگەر بەشێوەیەکی کاتییش بێت.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕیتەوە ئەویش دوای ئەوەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بڕیاری دا گۆڕانکاریی لە نرخی سووددا نەکات.

لە کۆتایی حوزەیرانی ڕابردووەوە، دوای ئەوەی سعودیە و ڕووسیا خۆویستانە بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە، نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و شارەزایانی ئابووریش پێشبینیان کرد نرخی یەك بەرمیل تا 100 دۆلار هەڵبکشێت.

سەرباری ئەو داکشانەش، هێشتا ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئارادایە.

وەزارەتی نەوت: داهاتی مانگی ئاب نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بووە
پێشت وەزارەتی نەوت: داهاتی مانگی ئاب نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بووە
پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت
دواتر پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت
پەیوەندیدار