لە هەولێر چەند بڕیارێك بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆلێرا دەركرا



لە پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا بەرێوەچوو، كە تیایدا چەند بڕیارێك دەركرا.

ئەمڕۆ دوو شەممە 25/9/2023 بەسەرپەشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هێمن قادر و مەسعود کارەش، جێگرانی پارێزگار کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا بەڕێوەچوو، كە تیایدا قائیمقامی ناوەندو بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزار و بەرێوەبەری ئاوی هەولێر و ئاوی دەورووبەر و نوێنەری کشتوکاڵ و ژینگە ئامادە بوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو جەختی لەسەر ئەولەویەتی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان کردەوە و ئەوەی دووپاتکردەوە، کە پێویستە لەسەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی بەرێوبەرایەتی تەندورستی رێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێتە بەر.

لەلایەن خۆیەوە، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر باسی لەسروشتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا کرد و ئاماژەی بە هەنگاوەکانی خۆپارێزی و هۆشیاریەکان کرد.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، باس لە ستاندردەکانی پاک و خاوێنی خواردەمەنی و سەرچاوەکانی ئاو کرد، بۆ ئەوەش رێنمایی و چاودێریکردن و هۆشیارکردنەوەیان بە زەروور زانی.

هەر لەم چوارچێوەیەدا کۆمەڵێك بریاری پێویست وەرگیران لە گرنگترینیان:
_ چڕکردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاری تەندورستی.
_ چاودێریکردنی پاك و خاوێنی بیرەکانی ئاو.
_تیمە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت و تەندروستی سەردانی مەیدانی چێشتخانە و کافیتریاکان بکەن و رێنماییان پێشکەش بکەن .
_ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ ته‌ندورستییه‌كان له‌ دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌وقاف و قوتابخانه‌ و زانكۆكان.

 

كەشناسی: باران و سەرما دەستپێدەكات و فێنككەرەوەكان لادەبرێن
پێشت كەشناسی: باران و سەرما دەستپێدەكات و فێنككەرەوەكان لادەبرێن
ئەپڵ بەپەلە ڤێرژنی نوێی iOS 17ی خستەبەردەست
دواتر ئەپڵ بەپەلە ڤێرژنی نوێی iOS 17ی خستەبەردەست
ەیوەندیدار