ئەپڵ بەپەلە ڤێرژنی نوێی iOS 17ی خستەبەردەست



ئەپڵ ناچار بوو نوێکاری بەپەلە بۆ سیستەمی کارپێکردنی نوێی iOS 17 دەربکات، تەنها چەند ڕۆژێک دوای خستنەبازاڕی (ئایفۆن 15).

نوێکاری iOS 17.0.1 کە ئێستا لە ئاستی جیهانیدا بەردەستە، سێ کەموکوڕی ئەمنی چارەسەر دەکات، کە وایکردووە ئامێرەکان بەرەوڕووی “پڕۆگرامە زیانبەخشەکان” ببنەوە.

نوێکردنەوەکە بۆ سەرجەم مۆدێلەکانی ئایفۆن تەرخان کراوە، کە تا ئێستاش لەلایەن کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆجیاوە پشتگیری دەکرێن، واتە ئەوانەی لە ساڵی ٢٠١٨ و دواتردا بڵاوکراونەتەوە.

هەروەها iOS 17.0.2 کێشەیەک چارەسەر دەکات، کە ڕەنگە ڕێگری بکات لە گواستنەوەی زانیاری ڕاستەوخۆ لە ئایفۆنێکی کۆنترەوە لە کاتی ڕێکخستنیدا.

بۆیە ئەگەر ئایفۆن ١٥ی نوێت هەیە، پێش ئەوەی هەوڵی گواستنەوەی زانیاری بدەیت لە ئامێرە کۆنەکەتەوە، دەبێت ڤێرژنی نوێی iOS 17 دابەزێنیت.

لە هەولێر چەند بڕیارێك بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆلێرا دەركرا
پێشت لە هەولێر چەند بڕیارێك بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆلێرا دەركرا
كەسێك لە هەولێر لە 10 كەناڵی تەلەگرامەوە ڤیديۆی نەشیاوی بڵاوكردۆتەوە
دواتر كەسێك لە هەولێر لە 10 كەناڵی تەلەگرامەوە ڤیديۆی نەشیاوی بڵاوكردۆتەوە
ەیوەندیدار