مەسرور بارزانی: پڕۆژە پەروەردەییەكان بە بەهێزی دەهێڵینەوە


سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەنگاریا بە زووترین كات هاوكارییان پێشكەش كردین و بە هانای خەڵكی كوردستانەوە هاتن و دەشڵێت: ” حكومەت كەرتی پەروەردەی كردۆتە كاری لە پێشینەی”.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كاتی كردنەوەی خوێندنگەی نێودەوڵەتی (مێڵتۆ) لە عەنكاوە بە ئامادەبوونی كاتالین نۆڤاك، سەرۆكی هەنگاریا، ڕایگەیاند، عەنكاوە ناوەندێكی هەرێمییە و لێرەوە بناغەی پێكەوەژیان دانرا و سەیر بكەن بزانن چۆن لە عەنكاوە خەڵك بە ئازادی دەژین و چۆن گەشەی كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر ڕوویان لە هەرێم كرد لە عێراق و سوریاوە بەهۆی هەڕەشەی هێرشی چەكدارانی تیرۆرستی داعش.

ڕاشیگەیاند، هەنگاریا بە زووترین كات هاوكارییان پێشكەش كردین و بە هانای خەڵكی كوردستانەوە هاتن، بۆیە ئەو هاوكارییانە بە بەرزی دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە خوێندكارانمان تواناكانیان بە بەرزی بهێڵنەوە و حكومەت كەرتی پەروەردەی كردۆتە كاری لە پێشینەی و وتیشی، “پشتیوانی تەواو لە كەرتی پەروەردەیی دەكەین و پڕۆژە پەروەردەییەكان بە بەهێزی دەهێڵینەوە”.

وتیشی، “ئەو پارەیەی کە هەنگاریا بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانی کردووە، بە باشی خەرج کراوە”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرنگیدان بە پەروەردە باشترین وەبەرهێنانە لە گەنجەکانماندا ئەنجامی بدەین، بۆئەوەی بەشێوەیەک پەروەردەیان بکەین تاوەکو لە داهاتوودا لە بازاڕی کاری ناوخۆ و دەرەوەدا رکابەری بکەن بۆ بەدەستهێنانی باشترین دەرفەتی کار.

فەرەنسا بۆ گەرمبوونەوە لە سەرمای زستان پشت بە ئاوەڕۆ دەبەستێت
پێشت فەرەنسا بۆ گەرمبوونەوە لە سەرمای زستان پشت بە ئاوەڕۆ دەبەستێت
تیتیی بە فەرمی وازی لە هەڵبژاردەی بەرازیل هێنا
دواتر تیتیی بە فەرمی وازی لە هەڵبژاردەی بەرازیل هێنا
پەیوەندیدار