تیتیی بە فەرمی وازی لە هەڵبژاردەی بەرازیل هێنا


ئەدینۆر لیوناردۆ باچی “تیتی” ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، وازهێنانی لە پۆستەكەی ڕادەگەیەنێت، پاش ئەوەی سلیساو بە كرواتیای دۆڕاند و جامی جیهانی 2022ی بەجێهێشت.


هەڵبژاردەی بەرازیل لە قۆناغی چارەكی كۆتایی بە ئەنجامی 2-4 بە پەناڵتی بە هەڵبژاردەی كرواتیا دۆڕا، دوای ئەوەی یارییەكە بە ئەنجامی 1-1 كۆتايى .

تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل پێشتر ڕایگەیاندبوو، واز لە سلیساو دەهێنێت لەدوای جامی جیهانی 2022، لە حاڵەتی بردنەوەی ناسناوەكە لەلایەن هەڵبژاردەكەی، یان كرانەدەرەوەی لە مۆندیال.

لە دوای یارییەكەی كرواتیا، تیتی بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە یەكێتی تۆپی پێی بەرازیل كرد.

 

مەسرور بارزانی: پڕۆژە پەروەردەییەكان بە بەهێزی دەهێڵینەوە
پێشت مەسرور بارزانی: پڕۆژە پەروەردەییەكان بە بەهێزی دەهێڵینەوە
كاتالین نۆڤاك: ئاڵای هەنگاریا و كوردستان وەكو یەكە جگە لە خۆرەكەی
دواتر كاتالین نۆڤاك: ئاڵای هەنگاریا و كوردستان وەكو یەكە جگە لە خۆرەكەی
پەیوەندیدار