فەرەنسا بۆ گەرمبوونەوە لە سەرمای زستان پشت بە ئاوەڕۆ دەبەستێت



وەرچەرخانێكی نوێیە لە سەرچاوەكانی وزە كە لەلایەن فەرەنساوە سەركردایەتی دەكرێت، ڕەنگە ببێتە نمونە بۆ ماوەكانی داهاتوو لە ئەوروپا كە ئەویش بەكارهێنانی ئاوەڕۆیە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی گەرما.

ڕەنگە ئەوروپا ڕوو لە بەكارهێنانی ئاوی ئاوەڕۆ بكات، وەك سەرچاوەیەك بۆ بەرهەمهێنانی وزەى گەرمبوونەوە لە سەرمای زستان.

ئەزموونە نوێیەكەی فەرەنسا هاوكاتە لەگەڵ بڕانی تەزووی كارەبا لە چەند گەڕەكێك لە باشووری پاریسی پایتەختی وڵاتەكە كە بووە مایەی نوقمبوونی لە تاریكی و ماوەی بڕانەكەش 45 خولەكی خایەند، هۆكارەكەش كێشەیەكی تەكنیكی بوو لە یەكێك لە محاویلەكانی سەر بە كۆمپانیای ئینیدیس.

بڕانی كارەبا لە پاریس، لە چوارچێوەی مەترسییەكانی پەیوەست بە كاریگەریی قەیرانی وزەیە لەسەر ژێرخانی وڵاتەكە كە یەكەم تەوژمی سەرما لەم زستانە و لە سایەی قەیرانەكەدا بەسەردەبات.

 

 

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
مەسرور بارزانی: پڕۆژە پەروەردەییەكان بە بەهێزی دەهێڵینەوە
دواتر مەسرور بارزانی: پڕۆژە پەروەردەییەكان بە بەهێزی دەهێڵینەوە
ەیوەندیدار