بەرپرسێکی یەکێتی: میتی تورکیا بووەتە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان



بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند،”چالاکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا (میت) لەناو شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە، ئەمەش مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروستکردووە.

ڕابیحە حەمەد، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە بەغدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “تورکیا بەردەوام هەڕەشە لە هەرێم دەکات، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی بەسەر هەرێمدا دەسوڕێتەوەو مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان دروستکردووە، بەتایبەت هێرشی درۆنەکانی تورکیا ناوچە سنورییەکانی تێپەڕاندووەو و لەناو جەرگەی هەرێم خەڵک دەکاتە ئامانج.”
وتیشی: “بوونی میتی تورکیا لە ناو شار و شارۆچکەکان لە زیادبووندایە، ئەمە تەنها مەترسی لەسەر سلێمانی دروست نەکردووە، بەڵکو بووەتە مەترسی بۆ سەر هەموو کوردستان و قەوارەکەش” ئاماژەشیدا بەوەی پێدەچێت بەشێک لەوانەی هاوکاری میت دەکات کورد بن.

بە پێویستیشیزانی هەنگاوی کرداریی بنرێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا و وتی “تەنها ئیدانە بەس نییە”.

بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەکێتی ڕاشیگەیاند، “عێراق کارتی فشاری زۆرە و بەکاری ناهێنێت، ئایا بابەتی ژێر بە ژێر لە ئارادایە و نایەوێت هەڵوێست وەربگرێت، یان دەیەوێت هەرێم زیاتر لاواز ببێت.”

مزگەوتی گەورەی سلێمانی دادەخرێت
پێشت مزگەوتی گەورەی سلێمانی دادەخرێت
زمانی کوردی بۆ وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی گوگڵ زیادکرا
دواتر زمانی کوردی بۆ وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی گوگڵ زیادکرا
ەیوەندیدار