زمانی کوردی بۆ وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی گوگڵ زیادکرا



زمانی کوردی لە زاراوەی سۆرانی بۆ بەشی خزمەتگوزاری وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی گوگڵ زیادکرا، دەتوانرێت وەرگێڕانی کوردی بۆ ڤیدیۆکان بکرێت.

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گوگڵ کراودسۆرس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، زمانی کوردی (زاراوەی سۆرانی) چووە لیستی زمانەکان لە وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی کە پشت بە وەرگێڕی گوگڵ دەبەستن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لێرە بەدواوە ھەموو ڤیدیۆکانی ئینتەرنێت بە یەک کلیک دەتوانن وەرگێڕانی بۆ بکەن بۆ کوردیی ناوەندی، ھەروەھا ھەر زمانێک لە ھەر شوێنێک بینیتان ڕاستەوخۆ دەتوانن وەرگێڕانی بۆ بکەن.

هاوکات ساڵانێکە وەرگێڕانی گوگڵ یارمەتی شکاندنی بەربەستەکانی زمانی داوە و کۆمەڵگاکانی سەرتاسەری جیهان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای گوگڵ زمانی کوردی (زاراوەی سۆرانی) بۆ بەشی وەرگێڕانەکەی زیاد کرد، ئێستا ١٣٣ زمان لەناو خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گوگڵ بەردەستن.

بەرپرسێکی یەکێتی: میتی تورکیا بووەتە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان
پێشت بەرپرسێکی یەکێتی: میتی تورکیا بووەتە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان
” ئەبێت ڕۆژێک لە بەر دەم دادگای گەلدا باجی ئەو هەموو نەهامەتیە بدەن کە بەسەر خەڵکتان هێناوە”
دواتر ” ئەبێت ڕۆژێک لە بەر دەم دادگای گەلدا باجی ئەو هەموو نەهامەتیە بدەن کە بەسەر خەڵکتان هێناوە”
ەیوەندیدار