زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری بوومەلەرزەیەكی سەروو 8 پلە دەدات



فرانک هوگەربێتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی، كە بەردەوام بە پێشبینییەكانی مشتومڕێكی زۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنێتەوە و پێشتریش پێشبینییەكانی بۆ بوومەلەرزەكەی توركیا و مەغریب كردبوو، ئەمجارە هۆشداری بوومەلەرزەیەكی وێرانكەری سەروو 8 پلە بە پێوەری ڕێختەر دەدات.

فرانک هوگەربێتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) ئاماژەی بە یەکگرتنی هەسارەكانی (مەریخ و عەتارد و موشتەری) كردووە لە ٢٢ی ئەیلولدا و دەڵێت: “دەتوانێت ببێتە هۆی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە ٢٣ یان ٢٤ی ئەیلولدا”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەری ئەوە هەیە لە 26 بۆ 28ی ئەم مانگەدا بوومەلەرزەی دیكە بەدوای خۆیدا بهێنێت و بگاتە 6 پلەی ڕێختەر.

خزمەتگوزاری جیۆلۆجی SSGEOS کە ئەو زانایە هۆڵەندییە سەر بەو کۆمپانیایە، پۆستێکی لەسەر پلاتفۆرمی (X) بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، “یەکگرتنی مەریخ و عەتارد و موشتەری لە ٢٢ی ئەیلولدا دەتوانێت ببێتە هۆی شۆکێکی بەهێز دواتر لە ٢٣ یان ٢٤ی ئەیلولدا”.

بەڵام فرانك ئاماژەی بە شوێن و ناوچەی ڕوودانی ئەو بوومەلەررزەیە نەكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەو زانا هۆڵەندییە لە مانگی شوبات (2)ی ئەمساڵدا پێشبینی بۆ بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و هەروەها لە مانگی ئەیلول (9)ی ئەمساڵدا بۆ بوومەلەرزەكەی مەغریب كرد، كە دوو بەهێزترین بوومەلەرزە بوون و بەهۆیانەوە بە دەیان هەزار هاوولاتی گیانیان لەدەستداوە و بە سەدان هەزاری دیكەش بریندار بوون و ملیۆنان هاووڵاتیش بێ‌ ماڵ و حاڵ و ئاوارە بوون.

بەهۆی کەمکردنەوەی کێشی گونکەکان نانەواخانەیەک داخرا
پێشت بەهۆی کەمکردنەوەی کێشی گونکەکان نانەواخانەیەک داخرا
بایرن بوخوم ی گۆڵباران کرد و سیتیزن وەستانی نییە
دواتر بایرن بوخوم ی گۆڵباران کرد و سیتیزن وەستانی نییە
ەیوەندیدار